چارەسەری سروشتی

لە بەشی چارەسەری سروشتی سەنتەری میدیای پزیشکی ئەم دۆخانەی خوارەوە بەڕێوە دەبردرێن لە دوای هەڵسەنگاندنێکی گشتگیر، دەستنیشانکردنی نەخۆشی و بەرنامەی چارەسەری دیاریکراو:

  • هەوکردنی جومگە
  • ئازاری پشت
  • ئازاری مل
  • چارەسەری ئازار پێگەیشتنی مێشک/ جەڵتەی مێشک
  • کێشەی پاڵەپەستۆی دەماری
  • ئازاری پێ/ئازاری پاژنەی پێ
  •  کێشەی جومگەی شەویلاگ
  • ئازاری ڕان
  • چاودێری منداڵان
  • سەرسوڕان و کێشەی هاوسەنگی
  • زیان و برینداری وەرزشی/ ئازار پێگەیشتنی جومگە/ کشاندنی ماسولکە
  • ئازار و لەجێچوونی شان
  • ئازاری دوای بەربوونەوە یاخود ڕووداوی هاتووچۆ
  • ئازاری دوای بەستنی برینێکی جەستە بۆماوەیەک بۆ ئەوەی نەجوڵێت تا چاک دەبێتەوە
  • ئیفلیجی بێڵ
  • کێشەی جومگەی بەشی خوارەوەی بڕبڕەی پشت
  • جێگۆڕکێی گشتگیری جومگە
  • هەوکردنی تێندۆن (ئەو پەتەی ئێسک بە ماسوولکە دەبەستێتەوە)
  • سەرئێشە
  • ئازار و شکانی ئێسکی گۆزینک (قوڵەپێ)
  • بەیەک بەستنەوەی تێندۆن بە ئێسکی سەرەوەی قۆڵ
  • ئازاری بەشی پشتەوەی پاژنەی پێ

جۆرەکانی چارەسەر

چارەسەری دەستکرد

بۆ ئاشنابوون بە جۆرەکانی چارەسەر لە بەشی چارەسەری دەستکرد تکایە کلیک لێرە بکە

چارەسەر بە ڕاهێنان

بۆ ئاشنابوون بە جۆرەکانی چارەسەر لە بەشی چارەسەر بە ڕاهێنان تکایە کلیک لێرە بکە

شێوازەکانی چارەسەر

بۆ ئاشنابوون بە شێوازەکانی چارەسەر لەبەشی چارەسەری سروشتی سەنتەرەکەمان تکایە کلیک لێرە بکە

قۆناغەکانی چارەسەر

قۆناغی چارەسەری ماوە کورت

چارەسەری جەستەیی زوو لەدوای برینداربوون یاخود نەشتەرگەری ئازار چەشتن کەمتر دەکاتەوە، مەودای جوڵە باشتر دەکات، توانای شیانەوە و چارەسەر زیاد دەکات، شێوە و تەندروستی جەستە دەپارێزێت

بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی چارەسەرییەکانی ئەم قۆناغە تکایە کلیک لێرە بکە

قۆناغی چارەسەری ماوە ناوەند

ئەم قۆناغی چارەسەرە ئەو کاتەیە کە لەش دووبارە شانەکان ڕێک دەخاتەوە و دەست دەکات بە کەمکردنەوەی هەوکردن. لەم قۆناغەدا گرنگە کە مەودای جوڵە و نەرمی بەرەوپێش ببردرێت، ئازار و ئاوسان کەم بکرێتەوە و هێز بەدەست بهێندرێت

بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی چارەسەرییەکانی ئەم قۆناغە تکایە کلیک لێرە بکە

قۆناغی چارەسەری ماوە درێژ

زۆرینەی برینەکان، نەشتەرگەرییەکان یاخود دۆخە تەندروستییەکان لە قۆناغی چارەسەری ماوە درێژ دەمێننەوە بەهۆی شیانەوە و چارەسەری نەگونجا و ناپەسەند. چارەسەری سروشتی ئەو هۆکارانە دەدۆزێتەوە کە بەشداری دەکەن لە سەرهەڵدانی دۆخە تەندروستییەکەت

بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی چارەسەری ماوە درێژ تکایە کلیک لێرە بکە

خۆپاراستن لە برینداربوون/ تەندروستییەکی باش

دەکرێت ڕێگری لە زۆرینەی برینداربوونەکان بکرێت. ئەگەر پیشتر توشی برینێک بووی، ئەگەری دووبارە برینداربوونت هەیە. چارەسەری جەستەیی (میر) هەڵسەنگاندنێکی گشتگیر ئەنجام دەدات بۆ دۆزینەوەی ئەو ناوچانەی جەستە کە لاواز و ڕەق بوون. یاخود هەڵسەنگاندنی میکانیکی نادروستی جەستە، باری وەستان و توانای کارکردن. تەندروستییەکی باش هۆکارێکی گرنگە بۆ خۆپاراستن لە برینداربوون و گوزەراندنی ژیانێکی درێژ و تەندروست.

بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی خۆ پاراستن لە برینداربوون تکایە کلیک لێرە بکە

Results by email