fbpx

بەشەکانی تاقیگە

  • پرسگە و خوێن وەرگرتن

    بەشی پرسگە و خوێن وەرگرتن لە تیمێکی کارمەندی  پڕۆفیێشناڵ پێکهاتووە و کارمەندانی پرسگە پێشینەیەکی پزیشکییان هەیە و بە بەردەوامی خولی پاراستنی نەخۆش و خزمەتگوزاری کڕیار و کارامەیی پەیوەندییە نازارەکییەکان دەبینن و بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری و ئاسوودەیی بە سەردانکەرانمان ببەخشن

    IMG_0025
  • نەخۆشییەکانی خوێن

    بەشی نەخۆشییەکانی خوێن لە سەنتەری میدیای پزیشکی هەردوو بەشی کرداری دەستی و سیستەمی ئۆتۆماتیکی تەواو لەخۆ دەگرێت کە لەلایەن تەکنیککاری ناوەخۆیی بەڕێوەدەبرێت لەژێر سەرپەرشتی پسپۆری پایەبەرزی نەخۆشییەکانی خوێن

    پشکنینی گشتی پێکهاتەکانی خوێن (تێکڕای ڕێژەی خانەکانی خوێن) بە بەکارهێنانی ئامێری شیکاری خوێنی سیسمێکس ٥- بەش ئەنجامدەدرێت و پشکنینی شێوەی خانەکانی خوێن بۆ ئەنجامە ئاسایی و نائاساییەکان ئەنجام دەدرێت و ڕاپۆرت لەلایەن پسپۆری نەخۆشییەکانی خوێن دەنووسرێت. ئەگەر ئەنجامی نائاسایی هەبوو، بەتەواوی لە مێژووی نەخۆشەکە دەکۆڵدرێتەوە  ئینجا ڕاپۆرتی پشکنینی گشتی پێکهاتەکانی خوێن دەنووسرێت

    بۆ زانیاری زیاتر لەسەر کەرتی نەخۆشییەکانی خوێن، کلیک لێرە بکە

    IMG_0079
    IMG_0059
  • کیمیای پزیشکی

    بەشی کیمیای پزیشکی ئێمە مەودایەکی فراوان لەخۆ دەگرێ بۆ شیکاری کیمیاییە پزیشکییەکان لە ئاوخوێن (سیرەم)، پلازما، شلەی دڕکە پەتک و میز بە بەکارهێنانی ئامێری ئۆتۆماتیکی پێشکەوتوو بۆ پشکنینە کیمیاییە پزیشکییەکان وەک، کۆباس ئی-٤١١ و کۆباس ئی-٣١١. ئێمە شانازی دەکەین بە زیادکردنی ئامێری زنجیرە شیکارییەکانی  کۆباس ٦٠٠٠ کە لەتوانای دایە پشکنینەکانی وەک بەرگرییەکان، کیمیا پزیشکییەکان، هۆڕمۆنەکان و پشکنینەکانی ڤایرۆس تەنها بە بەکارهێنانی یەک نموونە ئەنجام بدات. گشت ئامێرە شیکارە ئۆتۆماتیکییەکانی ئێمە لەلایەن  کۆمپانیای (ڕۆوش)وە پشتگیری دەکرێن، کەوا کۆمپانییایەکی باوەڕپێکراوی جیهانییە. بۆ ئەوەی سەردانکەرانمان دڵنیا بکەینەوە کەوا ئەوان ئەنجامەکانییان بە باشترین کوالیتی وەردەگرن، گشت ئەنجامە نائاساییەکان دووجار دەپشکنرێن و لەلایەن بەڕێوەبەری پزیشکی تێڕوانینی بۆ دەکرێت و ئەگەر بە پێویست بزانرێت پەیوەندی بە نەخۆشەکەش دەکرێت

    IMG_0059
  • مایکڕۆبایەلۆجی

    بەشی وردەزیندەوەرناسی (مایکرۆبایۆلۆجی) ئێمە تاقیگەی ڕابەرە لە ناوچەکەدا، هەردوو بەشی تەکنیکی مایکرۆبایۆلۆجیی ئاسایی و ئۆتۆماتیکی لەخۆ گرتووە بۆ دڵنیایی هەستیاری باڵا و ڕاستی لە ئەنجامەکانمان. لەبەر ئەوەی تەکنیکەکانی مایکرۆبایۆلۆجی پێویستیان بە شارەزایی تایبەتی باڵا هەیە، تەکنیککارە ناوەخۆکان بە بەردەوامی خول دەبینن و تاقی دەکرێنەوە بۆ ئەوەی کارامەیی خۆیان لەگەڵ پێشکەوتنە نوێکان بەردەوام بکەن

    بەشی وردەزیندەوەرناسی (مایکرۆبایۆلۆجی) سەنتەری میدیا دەتوانێت چاندن و دەستنیشانکردن بۆ هەموو بەکتریا و ییست و مۆڵد و بەکتریای مشەخۆری بکات. بۆ هۆکارەکانی پاراستنیش پشکنینەکان لەژێر کابینەی یاسای دڵنیایی ژیانی ئاستی-٢ ئەنجام دەدرێن. ئێمە زۆربەی دۆزەر و ئامێر و کەلوپەل و تەکنیکەکانمان لەو کۆمپانیانەن کەوا دەگونجێن لەگەڵ نوێترین بەرنامەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی

    بۆ زانیاری زیاتر لەسەر کەرتی وردەزیندەوەرناسی، کلیک لێرە بکە

    IMG_0042
    IMG_0045
    IMG_0041
    IMG_0083
  • بەرگری و بەرهەڵستی نەخۆشی

    بەشی بەرگری لەش لە تاقیگەی سەنتەری میدیا  مەودایەکی فراوانی خزمەتگوزاری هەیە بۆ پشکنین و دەستنیشانکردنی نەخۆشی و چارەسەر بۆ ئەو بارودۆخانەی کەوا لە ئەنجامی کارنەکردنی سیستەمی بەرگری لەشەوە دووچاری دەبینەوە. یەکخستنی تاقیگەکەمان و خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان وامان لێدەکات  باشترین و نوێترین خزمەتگوزاری  تاقیگەیی پێشکەش بکەین کەوا شتێکی بنچینەییە بۆ دەستنیشانکردن و چاودێری نەخۆشییە ئاڵۆزەکانی بەرگری. پشکنینەکانی تاقیگە نەخۆشییەکانی کەمی بەرگری و نەخۆشی بەرگری خۆیی و هەستەوەری و پڕۆتینە تایبەتەکان و پشکنینە تەواوکەرەکان و بەرگری خانەیی و بەرگری گەردیی لەخۆ دەگرێت

  • بایەلۆجی گەردیی و بۆماوەزانی

    کەرتی بایەلۆجی گەردی مەودایەک لە پشکنین لەخۆ دەگرێت کەوا سوودمەندن لە دەستنیشانکردن و چاودێری گەشەسەندنی نەخۆشی لەو نەخۆشانەی کە توشی جۆرەکانی شێرپەنجەی خوێن بوون و هەروەها هەندێک پشکنینی جینۆتایپی بۆ کێشەی خوێن مەیین، نەخۆشی بۆماوەیی کەڵەکەبوونی ئاسن لە لەشدا و شێرپەنجەی دەماریی. هەندێک گۆڕانی (بازدان)ـی بۆماوەیی  هاوکاری پێدانی ئەنجامی پێشوەختە دەدەن و دەتوانن بۆ بڕیاری چارەسەری ڕاستەوخۆ بەکاربێن. بۆ دۆخی هەڵگری نەخۆشیی بۆماوەیی مەیینی نائاسایی خوێن یان کەڵەکەبوونی ئاسن لە لەشدا، مێژووی خێزانی پێویستە

    بۆ زانیاری زیاتر لەسەر کەرتی بایەلۆجی گەردی و بۆماوەزانی، کلیک لێرە بکە

  • ناڕێکی کردارە کیمیاییەکان

    کەرتی ناڕێکی کردارە کیمیاییەکان لە تاقیگەکەماندا خزمەتگوزاری دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی کۆگا لایزۆسۆمییەکان (ئەو نەخۆشییانە بەهۆی کەمی لەچەند ئەنزیمێک ڕوودەدەن کە فرمانیان تێکشکاندنی چەوری و شەکرە لەخانەکانی لەشدا) دابین دەکات. لەم بەشەدا پشکنینی میز ئەنجام دەدەرێت  بۆ چەند جۆرێکی کاربۆهایدرایت وەک (گلایکۆس ئەمینۆگلایکانس، ئۆلیگۆسەکەڕایدس، سولفەیتد مۆنۆسەکەڕایدس) و ترشی سیالیک و لێکۆڵینەوە ئینزامییەکان بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی کۆگا لایزۆسۆمییەکان وەک (میوکۆپۆلیسەکەڕایدسەکان)

    بۆ زانیاری زیاتر لەسەر کەرتی ناڕێکی کردارە کیمیایییەکان، کلیک لێرە بکە

  • خانە ناسی

    بەشی خانەناسی مەودایەکی فراوان لە خزمەتگوزاری نەخۆشیزانی خانە دابین دەکات لەوانە، پشکنینەکانی نەخۆشی ئافرەتان و نەخۆشییەکانی تر و شیکاری نموونەی تۆوی پیاو بۆ (نەزۆکی، دوای نەشتەرگەری ڤازئێکتۆمی، دوای نەشتەرگەری ڕیڤێرسال)

    بۆ زانیاری زیاتر لەسەر بەشی خانەناسی، کلیک لێرە بکە

  • نەخۆشیزانی شانەکان

     بەشی نەخۆشیزانی شانەکان-ی تاقیگەکەمان لە تیمێکی ڕاوێژکار پێکدێت کەوا کار بۆ دابینکردنی گشت خزمەتگوزارییەکانی دەستنیشانکردنی نەخۆشی شانەیی دەکات. نەخۆشیزانی شانەکان (هستۆپاسۆلۆجی) بریتییە لە خوێندنەوەی ئەندام و شانەکانی لەش بە بەکارهێنانی مایکڕۆسكۆپ بۆ زانینی بوونی هەر نەخۆشییەک و ئەمەش پێویستی بە ئامادەکاری تایبەت هەیە بە وەرگرتنی پارچەیەک لە شانەی مرۆڤ بۆ ئەوەی لەژێر مایکرۆسکۆپ سەیر بکرێت. نەخۆشییەکانی وەک هەوکردن و گەشە نائاساییە بێ زیانەکان و نەخۆشیە دەرەکییەکان و شێرپەنجە بەم ڕێگایە دەستنیشان دەکرێن

Results by email