سەنتەری میدیای پزیشکی لە هەولێر

تاکە سەنتەرە لە عیراق کە خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش دەکات لە بواری پشکنینەکانی خوێن بە ستاندەرێکی نێودەوڵەتی.
ئەم سەنتەرە بەردەوامە بە پەرەپێدانی خزمەتگوزاری تەندروستی بە گشتی و هەروەها ئەو پشکنینانە بەتایبەتی کە لە عیراق ئەنجام نەدراون. وە کاردەکات بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان وە دەزگا تەندروستیەکان لە کوردستان وە گشت عێراق بۆ پێشکەشکردنی نمونەیەکی پێشکەوتوو لە بواری خزمەتگوزاری تەندروستی.


بەشی تاقیگەی خوێن
ئەم سەنتەرە تاقیگەی خوێن لە خۆ دەگرێت کە بە نوێ ترین ئامێر و بە ستاندەرێکی جیهانی کاردەکات وتوانای هەیە لە ڕۆژێکدا زیاتر لە (3000) پشکنین ئەنجام بدات.
ئەم بەشە پشکنینی زۆر ئەنجام دەدات وەک پشکنینی (بایۆکیمیستری، هیماتۆلۆجی، مایکرۆبایۆلۆجی، سیرۆلۆجی).

بەشی تیشک
ئەم بەشە هەر وەکو بەشەکانی تر لە ژێر چاودێری چەند پزیشکی شارەزای بیانی بەڕێوەدەچێت و بەپێی سیستەمی ستانداردی نێودەوڵەتی
ISO 9001:2000 و ISO 15189:2007 پشکنینەکان ئەنجام دەدەن وەک (CT - MRI - U.S - Mamo).
هەروەها خزمەتگوزاری تێلێڕادیۆلۆگی (Teleradiology) پێشکەش دەکات بەناردنی پشکنینەکان بۆ پسپۆڕان لە ووڵاتی بەریتانیاو هیندستان بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکان لە ماوەی 48 کاتژمێردا.

خزمەتگوزاری تری پزیشکی
سەنتەری شێرپەنجەی مەمک
تاکە نۆرینگەیە بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک لە عیراق لە ژێر چاودێری پزیشکی پسپۆڕ کە لە ووڵاتی بەریتانیاوە هاتوون.

پزیشکی پسپۆڕ و دەرمانخانە
چەند نۆرینگەی جیاواز لە خۆ دەگرێت کە پزیشکی شارەزای ڕاوێژکار تێیدا کار دەکەن لە بوواری جیاوازدا.
هەروەها دەرمانخانەش بۆ ئاسانکردنی کاری نەخۆشەکان.

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکەن:
بەشی تاقیگە: 0662236633
بەشی تیشک: 0662552750

Guide

To Guide you through Medya