تاقیگەی ئێمە

تاقیگەی پزیشکی سەنتەری میدیای پزیشکی بڕوانامەی کۆلێژی نەخۆشیزانی ئەمریکی هەیە و تاقیگەکە ئامێری شیکاری ئۆتۆماتیکی نوێی هەیە کە توانای وەرگرتنی زیاتر لە ٣٠٠٠ نموونەی هەیە لە ڕۆژێکدا. لە پێناو سەلامەتی و دڵنیابوونەوە لە جێگیری ئەنجاماکانمان، گشت پشکنینەکانمان لەژێر سیستەمی دڵنیایی ژیانی ئاستی ٢ پەیڕەودەکرێت و هەندێک کرداری تایبەتی لەژێر ژینگەی سیستەمی دڵنیایی ژیانی ئاستی ٣ پەیڕەو دەکرێت کە ئەمەش تایبەتە لە عێراق.  ئێمە هەموو کەلوپەلە گرنگەکانی پارێزی کەسییمان بۆ کارمەندانمان دابینکردووە  بۆ ئەوەی دڵنیابین کە پارێزراون و بەرکەوتنییان بۆ هۆکارەکانی توشبوونی نەخۆشی لە ژینگەی دەوروبەردا ڕوونادات. ئێمە لە سەنتەری میدیای پزیشکیدا باوەڕمان بە تواناکانی کۆمەڵگەی خۆمان هەیە بۆیە بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە کارمەندی ناوەخۆ دەبەسترێت و بەردەوام خولی پێویستی ناوەخۆی و ناوچەیی و دەرەکییان بۆ دابین دەکرێت

 تاقیگە پزیشکییەکەی سەنتەرەکەمان ١١ بەش لەخۆ دەگرێ: پرسگە و خوێن وەرگرتن، نەخۆشییەکانی خوێن، کیمیای پزیشکی، وردەزیندەوەرناسی، بەرگری، بایلۆجی گەردی، بۆماوەیی،  نارێکی کارلێکە کیمیاوییەکان، خانەناسی و نەخۆسیزانی شانەکان. تایبەتمەندی پێشکەوتوو لەخۆدەگرێ، وەک: نەخۆشییەکانی خوێن، کیمیای پزیشکی، دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان ، وردەزیندەوەرناسی، دەستنیشانکردنە گەردییەکان و پشکنینی ئاوخوێن (سیرەم) (نەخۆشییە پەتاکان، پارێزی خۆیی و پشکنینە هەستیارییەکان). لەگەڵ پشکنینی ڕۆژانەی ناوەخۆیی بۆ کوالێتی کۆنتڕۆڵ، هەموو ئەم تایبەتمەندییانەی کە لە سەنتەرەکەمان هەیە لەلایەن کوالێتی کۆنتڕۆلی دەرەکی سەرپەرشتی دەکرێت بەو پشکنینانەی کەوا لەلایەن کۆلێژی نەخۆشیزانی ئەمریکییەوە بۆمان دابین دەکرێت

بەشەکانی تاقیگە

  • پرسگە و خوێن وەرگرتن

    بەشی پرسگە و خوێن وەرگرتن لە تیمێکی کارمەندی  پڕۆفیێشناڵ پێکهاتووە و کارمەندانی پرسگە پێشینەیەکی پزیشکییان هەیە و بە بەردەوامی خولی پاراستنی نەخۆش و خزمەتگوزاری کڕیار و کارامەیی پەیوەندییەکان دەبینن و بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری و ئاسوودەیی بە سەردانکەرانمان ببەخشن

    IMG_0025
  • نەخۆشییەکانی خوێن

    بەشی نەخۆشییەکانی خوێن لە سەنتەری میدیای پزیشکی هەردوو بەشی کرداری دەستی و سیستەمی ئۆتۆماتیکی تەواو لەخۆ دەگرێت کە لەلایەن تەکنیککاری ناوەخۆیی بەڕێوەدەبرێت لەژێر سەرپەرشتی پسپۆری پایەبەرزی نەخۆشییەکانی خوێن

    پشکنینی گشتی پێکهاتەکانی خوێن (تێکڕای ڕێژەی خانەکانی خوێن) بە بەکارهێنانی ئامێری شیکاری خوێنی سیسمێکس ٥- بەش ئەنجامدەدرێت و پشکنینی شێوەی خانەکانی خوێن بۆ ئەنجامە ئاسایی و نائاساییەکان ئەنجام دەدرێت و ڕاپۆرت لەلایەن پسپۆری نەخۆشییەکانی خوێن دەنووسرێت. ئەگەر ئەنجامی نائاسایی هەبوو، بەتەواوی لە مێژووی نەخۆشەکە دەکۆڵدرێتەوە  ئینجا ڕاپۆرتی پشکنینی گشتی پێکهاتەکانی خوێن دەنووسرێت

    بۆ زانیاری زیاتر لەسەر کەرتی نەخۆشییەکانی خوێن، کلیک لێرە بکە

    IMG_0079
    IMG_0059
  • کیمیای پزیشکی

    بەشی کیمیای پزیشکی ئێمە مەودایەکی فراوان لەخۆ دەگرێ بۆ شیکاری کیمیاییە پزیشکییەکان لە ئاوخوێن (سیرەم)، پلازما، شلەی دڕکە پەتک و میز بە بەکارهێنانی ئامێری ئۆتۆماتیکی پێشکەوتوو بۆ پشکنینە کیمیاییە پزیشکییەکان وەک، کۆباس ئی-٤١١ و کۆباس ئی-٣١١. ئێمە شانازی دەکەین بە زیادکردنی ئامێری زنجیرە شیکارییەکانی  کۆباس ٦٠٠٠ کە لەتوانای دایە پشکنینەکانی وەک بەرگرییەکان، کیمیا پزیشکییەکان، هۆڕمۆنەکان و پشکنینەکانی ڤایرۆس تەنها بە بەکارهێنانی یەک نموونە ئەنجام بدات. گشت ئامێرە شیکارە ئۆتۆماتیکییەکانی ئێمە لەلایەن  کۆمپانیای (ڕۆوش)وە پشتگیری دەکرێن، کەوا کۆمپانییایەکی باوەڕپێکراوی جیهانییە. بۆ ئەوەی سەردانکەرانمان دڵنیا بکەینەوە کەوا ئەوان ئەنجامەکانییان بە باشترین کوالیتی وەردەگرن، گشت ئەنجامە نائاساییەکان دووجار دەپشکنرێن و لەلایەن بەڕێوەبەری پزیشکی تێڕوانینی بۆ دەکرێت و ئەگەر بە پێویست بزانرێت پەیوەندی بە نەخۆشەکەش دەکرێت

    IMG_0059
  • مایکڕۆبایۆلۆجی

    بەشی وردەزیندەوەرناسی (مایکرۆبایۆلۆجی) ئێمە تاقیگەی ڕابەرە لە ناوچەکەدا، هەردوو بەشی تەکنیکی مایکرۆبایۆلۆجیی ئاسایی و ئۆتۆماتیکی لەخۆ گرتووە بۆ دڵنیایی هەستیاری باڵا و ڕاستی لە ئەنجامەکانمان. لەبەر ئەوەی تەکنیکەکانی مایکرۆبایۆلۆجی پێویستیان بە شارەزایی تایبەتی باڵا هەیە، تەکنیککارە ناوەخۆکان بە بەردەوامی خول دەبینن و تاقی دەکرێنەوە بۆ ئەوەی کارامەیی خۆیان لەگەڵ پێشکەوتنە نوێکان بەردەوام بکەن

    بەشی وردەزیندەوەرناسی (مایکرۆبایۆلۆجی) سەنتەری میدیا دەتوانێت چاندن و دەستنیشانکردن بۆ هەموو بەکتریا و ییست و مۆڵد و بەکتریای مشەخۆری بکات. بۆ هۆکارەکانی پاراستنیش پشکنینەکان لەژێر کابینەی یاسای دڵنیایی ژیانی ئاستی-٢ ئەنجام دەدرێن. ئێمە زۆربەی دۆزەر و ئامێر و کەلوپەل و تەکنیکەکانمان لەو کۆمپانیانەن کەوا دەگونجێن لەگەڵ نوێترین بەرنامەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی

    بۆ زانیاری زیاتر لەسەر کەرتی وردەزیندەوەرناسی، کلیک لێرە بکە

    IMG_0042
    IMG_0045
    IMG_0041
    IMG_0083
  • بەرگری و بەرهەڵستی نەخۆشی

    بەشی بەرگری لەش لە تاقیگەی سەنتەری میدیا  مەودایەکی فراوانی خزمەتگوزاری هەیە بۆ پشکنین و دەستنیشانکردنی نەخۆشی و چارەسەر بۆ ئەو بارودۆخانەی کەوا لە ئەنجامی کارنەکردنی سیستەمی بەرگری لەشەوە دووچاری دەبینەوە. یەکخستنی تاقیگەکەمان و خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان وامان لێدەکات  باشترین و نوێترین خزمەتگوزاری  تاقیگەیی پێشکەش بکەین کەوا شتێکی بنچینەییە بۆ دەستنیشانکردن و چاودێری نەخۆشییە ئاڵۆزەکانی بەرگری. پشکنینەکانی تاقیگە نەخۆشییەکانی کەمی بەرگری و نەخۆشی بەرگری خۆیی و هەستەوەری و پڕۆتینە تایبەتەکان و پشکنینە تەواوکەرەکان و بەرگری خانەیی و بەرگری گەردیی لەخۆ دەگرێت

  • بایەلۆجی گەردیی و بۆماوەزانی

    کەرتی بایەلۆجی گەردی مەودایەک لە پشکنین لەخۆ دەگرێت کەوا سوودمەندن لە دەستنیشانکردن و چاودێری گەشەسەندنی نەخۆشی لەو نەخۆشانەی کە توشی جۆرەکانی شێرپەنجەی خوێن بوون و هەروەها هەندێک پشکنینی جینۆتایپی بۆ کێشەی خوێن مەیین، نەخۆشی بۆماوەیی کەڵەکەبوونی ئاسن لە لەشدا و شێرپەنجەی دەماریی. هەندێک گۆڕانی (بازدان)ـی بۆماوەیی  هاوکاری پێدانی ئەنجامی پێشوەختە دەدەن و دەتوانن بۆ بڕیاری چارەسەری ڕاستەوخۆ بەکاربێن. بۆ دۆخی هەڵگری نەخۆشیی بۆماوەیی مەیینی نائاسایی خوێن یان کەڵەکەبوونی ئاسن لە لەشدا، مێژووی خێزانی پێویستە

    بۆ زانیاری زیاتر لەسەر کەرتی بایەلۆجی گەردی و بۆماوەزانی، کلیک لێرە بکە

  • نارێکی کردارە کیمیاییەکان

    کەرتی ناڕێکی کردارە کیمیاییەکان لە تاقیگەکەماندا خزمەتگوزاری دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی کۆگا لایزۆسۆمییەکان (ئەو نەخۆشییانە بەهۆی کەمی لەچەند ئەنزیمێک ڕوودەدەن کە فرمانیان تێکشکاندنی چەوری و شەکرە لەخانەکانی لەشدا) دابین دەکات. لەم بەشەدا پشکنینی میز ئەنجام دەدەرێت  بۆ چەند جۆرێکی کاربۆهایدرایت وەک (گلایکۆس ئەمینۆگلایکانس، ئۆلیگۆسەکەڕایدس، سولفەیتد مۆنۆسەکەڕایدس) و ترشی سیالیک و لێکۆڵینەوە ئینزامییەکان بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی کۆگا لایزۆسۆمییەکان وەک (میوکۆپۆلیسەکەڕایدسەکان)

    بۆ زانیاری زیاتر لەسەر کەرتی ناڕێکی کردارە کیمیایییەکان، کلیک لێرە بکە

  • خانەناسی

    بەشی خانەناسی مەودایەکی فراوان لە خزمەتگوزاری نەخۆشیزانی خانە دابین دەکات لەوانە، پشکنینەکانی نەخۆشی ئافرەتان و نەخۆشییەکانی تر و شیکاری نموونەی تۆوی پیاو بۆ (نەزۆکی، دوای نەشتەرگەری ڤازئێکتۆمی، دوای نەشتەرگەری ڕیڤێرسال)

    بۆ زانیاری زیاتر لەسەر بەشی خانەناسی، کلیک لێرە بکە

  • نەخۆشیزانی شانەکان

     بەشی نەخۆشیزانی شانەکان-ی تاقیگەکەمان لە تیمێکی ڕاوێژکار پێکدێت کەوا کار بۆ دابینکردنی گشت خزمەتگوزارییەکانی دەستنیشانکردنی نەخۆشی شانەیی دەکات. نەخۆشیزانی شانەکان (هستۆپاسۆلۆجی) بریتییە لە خوێندنەوەی ئەندام و شانەکانی لەش بە بەکارهێنانی مایکڕۆسكۆپ بۆ زانینی بوونی هەر نەخۆشییەک و ئەمەش پێویستی بە ئامادەکاری تایبەت هەیە بە وەرگرتنی پارچەیەک لە شانەی مرۆڤ بۆ ئەوەی لەژێر مایکرۆسکۆپ سەیر بکرێت. نەخۆشییەکانی وەک هەوکردن و گەشە نائاساییە بێ زیانەکان و نەخۆشیە دەرەکییەکان و شێرپەنجە بەم ڕێگایە دەستنیشان دەکرێن

تیمی بەڕێوەبردنی تاقیگە

تیمی بەڕێوەبەری تاقیگەی سەنتەری میدیای پزیشکی لە تیمێکی پڕۆفێشناڵ پێکهاتووە لە پزیشک و زانا و تەکنیککار و ئەندازیاری پزیشکی ژیانی کەوا ڕێگای هونەری و ماددە و ئامێری شیکاری ئۆتۆماتیکی بەکاردەهێنن. پێدانی ئەنجامی ڕاست و باوەڕپێکراو و لێکدانەوە و خزمەتگوزاری ئامانجە سەرەتاییەکانی تاقیگەکەی ئێمەن

  • بەڕێوەبەری پزیشکی / سەرۆکی بەشی نەخۆشییەکانی خوێن

    د ڕەنان پۆلوس

    تایبەتمەندی: بەڕێوەبەری پزیشکی و پسپۆری نەخۆشییەکانی خوێنی پایەبەرز

    لێهاتوویی: مامۆستای بەشی پزیشکی (باکالۆریۆس لە بەشی پزیشکی، باکالۆریۆس لە نەشتەرگەری، ئەندامی بۆردی عێراقی بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان)

    :پڕۆفایل

    •  باکالۆریۆس لە بەشی پزیشکی و نەشتەرگەری لە زانکۆی سەڵاحەددین / کۆلێژی پزیشکی لەنێوان ١٩٩٣-١٩٩٩
    •  ئەندامی بۆردی عێراقی بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان لە بۆڕدی عێراقی / وەزارەتی خویندنی باڵا لەنێوان ٢٠٠٣ – ٢٠٠٧
    • وانە وتنەوە بۆ قوتابیانی زانکۆ لە کۆلێژی پزیشکی / کۆلێژی پزیشکی هەولێر لە ٢٠٠٨وە تا ئێستا.
    • وانە وتنەوە لە بۆڕدی کوردستانی بۆ پسۆڕییە پزیشکییەکان لە ٢٠١١وە تا ئێستا.
    • بەژداریکردن لە چەندەها کۆرسی خولی فێرکاری لە بەشەکانی نەخۆشیزانی شانەکان، نەخۆشییەکانی خوێن، زانستی وردە زیندەوەرەکان، کیمیایی پزیشکی، نەخۆشییەکانی خوێن، شیکاری خوێن بۆ دەرخستنی گونجانی شانە و ئەندام نێوان نەخۆش و بەخشەر پێش کرداری چاندن، ناوەندی فێرکاری قوتابیان لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٣ و ٢٠١١.
    • بەژداریکردن لە چەندین کۆنفڕانسی ناوەخۆیی و نێودەوڵەتی لە نێوان ٢٠٠٩ و ٢٠١٢.
    • پزیشکی بچووکی ماڵ لە وەزارەتی تەندروستی – کوردستان لەنێوان ١٩٩٩ – ٢٠٠١.
    • موعید لە بەشی نەخۆشیزانی کۆلێژی پزیشکی / زانکۆی هەولێری پزیشکی لەنێوان ٢٠٠٢ – ٢٠٠٣.
    • ڕێکخەری بەشی نەخۆشیزانی کۆلێژی پزیشکی / زانکۆی هەولێری پزیشکی لەنێوان ٢٠١٠ – ٢٠١١.
    • سەرۆکی بەشی نەخۆشیزانی کۆلێژی پزیشکی / زانکۆی هەولێری پزیشکی لە نێوان ٢٠١١ – ٢٠١٤.
    • ئەندام لە چەندین ڕێکخراوی پڕۆفێشناڵ وەک سەندیکای پزیشکانی کوردستانی و کۆمەڵگەی عێڕاقی  بۆ نەخۆشییەکانی خوێن .
    • بڵاوکراوەی زانستی لە گۆڤارە ئەکادیمییەکانی ناوەخۆ و نێودەوڵەتی لە بەشی نەخۆشییەکانی خوێن.
    • سەرپەرشتی ژمارەیەک لە قوتابییانی دەرچوو (ماستەر) لە کۆلێژی پزیشکی / زانکۆی هەولێری پزیشکی
    • :ئیمەیل
    •  karadagh@medyadc.com

     

    Web
  • بەڕێوەبەری تاقیگە

    محمود ڕەزا

    :تایبەتمەندی

    • وردەزیندەوەرناسی (مایکڕۆبایەلۆجی) پزیشکی (بەکتریاناسی، کەڕووناسی، زانستی بەکتریای مشەخۆری سیل، مشەخۆرناسی، زانستی ئاوخوێن (سیرەم)، شیکاری میز و تۆوی پیاو)
    • دڵنیایی جۆری تاقیگەیی
    • سەلامەتی تاقیگەیی

    :تایبەتمەندی

    • بەکالۆریۆس لە زانستی زیندەوەرزانی
    • دەرچووی پزیشکی تەکنیکی
    • بڕوانامەی کۆلێژی نەخۆشیزانی ئەمریکی (پشکنەری کاپ)

    :پڕۆفایل

    دوای تەواوبوونی لە تایبەتمەندییە ئەکادیمییەکان، چوومەپاڵ یەکێک لە ڕێکخراوە تەندروستییە زۆر تایبەتەکان  لە پاکستان، لە نەخۆشخانەی زانکۆی ئاغا خان کەوتمە ژێر خول و لە بەشی وردەزیندەوەرناسی (مایکرۆبایەلۆجی) وەک تەکنیککاری پزیشکی دامەزرام لەساڵی ٢٠٠٠. لەگەڵ ئەم ڕێکخراوە  بۆ زیاتر لە ١١ ساڵ بەردەوام بووم. تاقیگەی مایکڕۆبایەلۆجی ئاغا خان زیاتر لە ٢٠،٠٠٠ نموونە وەردەگرێت لە مانگێکدا. بەرپرسیارییەتییەکانم بریتین لە

    • دۆزینەوەی هۆکارەکانی نەخۆشی
    • پشکنینە هەستییارەکانی دژە میکڕۆبەکان
    • هەستییاری دژەمیکرۆبەکان بە پشکنینی کەمترین خەستی بۆ ڕێگریکردن لە گەشەی میکڕۆبەکان
    • وردەزیندەوەرناسی
    • بەکتریاناسی
    • زانستی بەکتریای مشەخۆری
    • مشەخۆرناسی
    • ئەزموونی کار لە پارێزی ژیانی ئاستی ٣ بۆ
    • زانستی بەکتریای مشەخۆری
    • لەسەر چەند ئامێرێک تاقیگەیی کارم کردووە وەک: ڤایتیک، باکتیک ٩٦٠، باکتیک ٤٦٠ سیل، کلینیتێک، باکتیک ٩٢٤٠، مایکرۆسکۆپی تیشکاوی، مایکرۆسکۆپی مەیدان تاریک

    لە ٢٠١٢ دا دەستم کرد بە کارکردن لە سەنتەری میدیای پزیشکی کە یەکێکە لە ڕێکخراوە  باڵاکان لە عێراق وەک سەرۆکی بەشی وردەزیندەوەرناسی، و بڕوانامەی کۆلێژی نەخۆشیزانی ئەمریکیمان وەرگرت لە ٢٠١٣، بەرپرسیارییەتییەکانی ئێستام لە سەنتەری میدیا ئەمانەن

    سەرۆکی بەشی وردەزیندەوەرناسی (کەرتەکانی: بەکتریاناسی، کەڕووناسی، زانستی بەکتریای مشەخۆری، هتد…)

    • بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری
    • بەڕێوەبەری باڵای سەلامەتی

    :ئیمەیل 

     Mahmood.raza@medyadc.com

    Web
  • سەرۆکی بەشی کیمیای ژیانی / بەڕێوەبەری کوالێتی کۆنتڕۆل

    عاسف فیدا شەیخ

    تایبەتمەندی: زانای وردەزیندەوەرناسی و کیمیای ژیانی

    لێهاتوویی: دیبلۆم لە پزیشکی تاقیگەیی

    :پڕۆفایل

    • بەڕێوەبەری بەشی کیمیای ژیانی لە سەنتەری میدیای پزیشکی، هەولێر، عێراق، لە ٢٠١٥ وە تا ئێستا.
    • ڕێکخەری توێژینەوە لە زانکۆی ئاغاخان لە کاراچی، تاقیگەی توێژینەوەی پاکستان لە (٢٠١٠- ٢٠١٥)
    • تەکنیککاری تاقیگەیی لە شانشینی سعودی عەرەبی، نۆڕینگەی ئیل مۆختار، هاوای، ئەلتەیف (٢٠١٨- ٢٠١٥)
    • تەکنیککاری پایەبەرزی تاقیگەیی ، لە نەخۆشخانەی زانکۆی ئاغاخان کاراچی (٢٠٠٣ – ٢٠٠٨)
    • سەنتەری دەستنیشانکردنی نەخۆشی ئاغاخان کاراچی، بەرپرسیار لە تاقیگەی ئاغاخان لە (٢٠٠٣ – ١٩٩٨)
    • تەکنیککاری پایەبەرز و بەرپرسیاری بەش لە تاقیگەی د. تاهر، پاکستان. لە (١٩٩٦ – ١٩٩٨)
    • تەکنیککاری تاقیگەی پاث کاراچی، پاکستان (١٩٩٣ – ١٩٩٦)
    • دەرچووی سەنتەری پزیشکی جینە، کاراچی، پاکستان وەک تەکنیککاری ترانی (١٩٩٢ – ١٩٩٣ )

    Asif.fida@medyadc.com :ئیمەیل

    Web
  • ئەندازیاری پزیشکی

    محمد سوڵتان

    تایبەتمەندی: ئەندازیاری پایەبەرزی پزیشکی

    لێهاتووی: بڕوانامەی ماستەر ئەندازیاری پزیشکی

    :پڕۆفایل

    • وەک سەرۆکی بەش و بەرێوەبەری ئەندازیاری پزیشکی کاردەکەم لە وەزارەتی تەندروستی، حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەولێر، عێراق لە ٢٠١٢وە تا ئێستا.
    • وەک ئەندازیاری پایەبەرزی پزیشکی لە سەنتەری میدیای پزیشکی، هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق لە ٢٠١٢وە کاردەکەم تا ئێستا.
    • وەک ئەندازیاری پزیشکی کارمکردووە لە بەشی تیشکە فیزیاییەکان لە نەخۆشخانەی زانکۆی لینکۆپینگ، سوید لە ٢٠٠٨ تا ٢٠١٢
    • بەدەستهێنانی ماستەر لە زانستی ئەندازیاری و ئەندازیاری پزیشکی، لە پەیمانگەی ڕۆیال تەکنەلۆجی – تەکنەلۆجی و تەندروستی لە ستۆکهۆڵم، سوید لە ٢٠٠٩
    • بەژداریکردن لە چەندین خول وەک بەڕێوەبردن٥ نمرەیی، لە پەیمانگەی ڕۆیال بۆ تەکنەلۆجیا لە ستۆکهۆلم و وۆرڵد ئیکۆ – لەبارەی بوون و ژیانی مرۆڤ لە جیهانی ئەم هەسارەیەدا ٥ نمرەیی، لە پەیمانگەی ڕۆیال بۆ تەکنەلۆجیا لە ستۆکهۆلم لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٤ و ٢٠٠٧

    :لیستی بڕوانامەکان

    • بەڕێوەبردنی ئامێری پزیشکی و دڵنیای لە گەیشتن بە چاکبوونەوە و پاراستن و کوالێتی ئامێری پزیشکی، لە ڕێکخاروی تەندروستی جیهانی، عێراق ٢٠١٥
    • بڕوانامەی ئەندازیاری پزیشکی پێ بەخشراوە لە ئاستی ماستەر بۆ زانست، کۆمەڵگەی سویدی بۆ ئەندازیاری پزیشکی ژیانی و فیزیا، ستۆکهۆڵم، سوید لە ٢٠١٢
    • خولی پاراستنی تیشکی، زانستی پزیشکی و تەندروستی، لینکۆپینگ، سوید لە ٢٠٠٩
    • بڕوانامە بە پێی ڕێنمایی سویدی بۆ ئەوەی ڕێگەی پێبدرێت کار بە ئامێری تیشکی ئێکس بکات، زانستی پزیشکی و تەندروستی، لینکۆپینگ، سوید لە  ٢٠٠٨

    ئیمەیل: Muhammed.sultan@medyadc.com

    Web

بڕوانامەی کاپ

بۆ ئەوەی ئاستی کوالیتیمان بپارێزین و بە یەکەم بناسرێین، سەرکەوتووانە بووین بە یەکەمین و تاکە تاقیگە لە عێراق کە بڕوانامەی کۆلێژی نەخۆشیزانی ئەمریکی لە ١٤/٢/٢٠١٣ بەدەستبێنین. ئەمەش وایکرد کە ببین بە تاکە سەنتەری پزیشکی لە عێراق کە بە نێودەولەتی بناسرێین، ئەمەش مانای وایە کە ئەو ئەنجامانەی کە لەلایەن ئێمەوە دەردەچن لە کۆمەڵگەی پزیشکی لە هەموو جیهان باوەڕپێکراوە

بۆچی ئەنجامەکانی پشکنینە تاقیگەییەکان هاوشێوەنین؟

تاقیگەی میدیا هەڵگری بڕوانامەی جیهانی کۆلێژی ئەمریکییە بۆ شیکاری نەخۆشییەکان (کاپ)

Results by email