به‌خێربێن بۆ به‌شی تیشک

به‌شی تیشک هه‌روه‌ک به‌شه‌کانی تری سه‌نته‌ره‌که‌مان له‌سه‌ر ستانداردە نێوده‌وڵه‌تییه‌کان کارده‌کات و وه‌ک ئایزۆ ٩٠٠١:٢٠٠٨ هه‌ڵسه‌نگێنراوه‌. ئه‌م به‌شه‌ خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵه‌ وێنه‌یه‌کی پزیشکی له‌خۆده‌گرێت به‌به‌کارهێنانی سیسته‌می پێشکه‌وتووی ‘سیسته‌می په‌یوه‌ندی و ئه‌رشیفکردنی وێنه‌’، واده‌کات وێنه‌ی دیجیتاڵ بکه‌وێته‌ ده‌ست نه‌خۆش له‌ڕێگەی سی دی/دی ڤی دی یان ئه‌گه‌ر داوابکرێت ئه‌وا بۆ سه‌نته‌ره‌ پزیشکییه‌کانی تر بگواسترێته‌وه‌ بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر

له‌خواره‌وه‌دا ده‌توانیت بەشێوەیەکی گشتی زانیاری لەسەر جۆرەکانی تیشکی سەنتەرەکەمان وەربگریت

جۆرەکانی تیشک

  • سی تی سکان

    لەم بەشەدا پشکنینێکی زۆری سی تی سکان دەست دەکەوێت: مێشک، سه‌ر، ئێسکه‌کانی ده‌موچاو، جیوب، بڕبڕه‌ی پشت، زەبری حه‌وز، سک، جگه‌ر، په‌نکریاس، زیانه‌ جێگیره‌کانی ئێسک، قۆناغه‌کانی نیوپلازم، چه‌نده‌ها پشکنینی تر هه‌ن که‌وا له‌لای ئێمه‌ ده‌ستده‌که‌ون، بۆ زانینی زیاتر تکایه‌ سه‌یری لیستی پشکنینه‌کانی به‌شی تیشکمان بکه‌ یاخود په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بکه

    DSC_5634
  • تیشکی لەرەلەری موگناتیسی

    ئه‌م تیشکە لەرەلەرە موگناتیسییانه‌ی له‌ سه‌نته‌ره‌که‌مان به‌رده‌ستن ئه‌مانه‌ن: مێشک ( پێگه‌یشتوو و منداڵ)، ئێسکه‌کان، کۆئه‌ندامی ئێسکه‌ ماسوولکه‌کان، سینگ، نه‌خۆشییه‌کانی ده‌ماره‌ مێشکییه‌کان، نه‌خۆشییه‌کانی سینگ و،  پشکنینه‌کانی سک، ده‌ماره‌ خوێنبه‌ره‌کانی سک و ڕیخۆڵه‌و سپڵ و زراو و جگه‌ر، په‌نکریاس، و گورچیله‌ به‌ شێوه‌یه‌کی ڕۆتین بۆ نیۆپلازم و پاڵاوتن و هه‌وکردن ده‌کرێت. ناوچه‌ی حه‌وز پشکنینه‌کانی وه‌ک میزڵدان و پڕۆستات و هێلکه‌دان هەروەها نیۆپلازمی مه‌مک  و….هتد.  مه‌ودای خزمه‌تگوزارییەکانی کە  لەم جۆرە تیشکە به‌رده‌ستن فراوانه‌، بۆ زانینی زیاتر تکایه‌ سه‌یری لیستی پشکنینه‌کانی به‌شی تیشکمان بکه‌ یاخود په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بکه‌

    DSC_5636
  • تیشکی ئاسایی، وێنەگرتنی فلۆڕۆسکۆپی و چڕی ئێسک

    مه‌ودایه‌کی فراوان له‌ سیسته‌می توێژکاری له‌ سه‌نته‌ره‌که‌مان هه‌ن وه‌ک: ده‌زگای کۆئه‌ندامی هه‌رس، جگه‌ر، ز‌راو، کۆئه‌ندامی بۆڕی خوێن، ده‌زگای میزه‌ڕۆ، کۆئه‌ندامی زاوزێی مێینه‌، هێلکاری بۆڕی میز، بۆ زانینی زیاتر تکایه‌ سه‌یری لیستی پشکنینه‌کانی به‌شی تیشکمان بکه‌ یاخود په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بکە

    DSC_5639
  • سۆنار و دۆپلەر

    سه‌نته‌ری میدیای پزیشکی مه‌ودایه‌کی فراوان له‌ تیشکی سۆنار له‌خۆده‌گرێت وەک منداڵبوون، ده‌زگای کۆئه‌ندامی هه‌رس، خوێنبه‌ر و خوێنهێنه‌ر، ده‌زگای میزه‌ڕۆ (وه‌ک، میزڵدان)، سمتی دوای له‌دایکبوون، مه‌مک، چاو

    بۆ زانیاری زیاتر لەسەر بەشی سۆناری سەنتەرەکەمان کلیک لێرە بکە

    DSC_5650
  • مامۆگرافی

    سه‌نته‌ری میدیای پزیشکی خزمه‌تگوزاری ده‌ستنیشانکردنی نه‌خۆشییه‌کانی سینگی ئافره‌تانی هه‌یه‌، پشکنینی نەخۆشیی نیشانەیی و نانیشانەیی سینگ بۆ ئافره‌تان. پسپۆڕێکی برینکاری مه‌مک که‌وا خولی بینیوه‌ و کاری کردووه‌ له‌م بواره‌دا له‌ شانشینی به‌ڕیتانیا و خزمه‌گوزارییه‌کی نه‌گۆڕ ده‌به‌خشێت

    DSC_1062
  • ئیکۆی دڵ و سۆنار و دۆپله‌ری دڵ

    ئیکۆی دڵ لە سەنتەرەکەمان لەلایەن د. شوان پاڵانی ئەنجام دەدرێت کە خاوەن زیاتر لە دە ساڵ ئەزموونە لەم بوارەدا و زیاتر لە ٧٠٠٠ نەخۆشی دڵی لە ڕێگەی ئیکۆ تۆمار کردووە. ئیکۆی دڵ لە ڕێگەی ئامێری ڤیڤید ئێس ٥ لەلایەن کۆمپانیای جێنرال ئەلکتریک ئەنجام دەدات و بەپێی پێوەری بەڕیتانی کاردەکات

    vivid-s5-s6-overview

ڕاوێژکاری پزیشکی تیشک

  • The team

    د. ئەمیر ئەکرەم جاف

    پیشە: ڕاوێژکاری پزیشکی تیشک

     لێهاتوویی: مامۆستای بەشی پزیشکی، بۆڕدی ئەوروپی بۆ تیشکی دڵ

    :پڕۆفایل

    • پلەی پزیشکی خۆی لە سکولی ڕێنێ دیسکارتیس پاریس لە فەڕەنسا لە نێوان ساڵانی ١٩٩٤ تا ٢٠٠٠ بەدەستهێناوە
    • خولە پزیشکییەکانی لە سەنتەری زانکۆی دوکێی باکووری کاڕۆلینا و نەخۆشخانەی کۆڵۆمبیا پرێسبیتێریان لە ئەمریکا کردووە دوای بەدەستهێنانی پلەی بەر لە دەرچوون
    • دەستنیشانکردنی نەخۆشی تیشکی و وێنەی لە ئینتەرنەیت دێس هۆپیتاوکس دێ تەواو کردووە لە پاریس
    • وەک ڕاوێژکاری پزیشکی تیشکی لە چەندەها سەنتەر و نەخۆشخانە کاری کردووە لە پاریس، فەڕەنسا لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٤ تا ٢٠٠٩
    • وەک ڕاوێژکاری پزیشکی تیشکی لە چەندەها سەنتەر و نەخۆشخانە کاری کردووە لە دوبەی، میرنشینی عەرەبی یەکگرتوو و سویسڕا لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٩ تا ٢٠١٥
    • د. ئەمیر بڕوانەمەی بۆڕدی فەڕەنسی هەیە و باوەڕپێکراوە بۆ پشکنینیەکانی شێرپەنجەی مەمک لە فەڕەنسا و سویسڕا. لەگەڵ ئەمانەشدا ئاستی دووەمی بەدەستهێناوە لە بڕوانامەی تیشکی لەرەلەری موگناتیسی دڵ و بۆڕدی ئەوروپی بۆ تیشکی دڵ

     

     amir.jaff@gmail.com :ئیمه‌یڵ

    Web

    پڕۆفیسۆر. د. محمد حسن ئه‌ل ئیشه‌یقه‌ڕ

    لێهاتوویی: ئەندامی کۆلێژی ڕۆیاڵ بۆ پسپۆڕی تیشکی، دبلۆم لە دەستنیشانکردنی تیشکیی پزیشکی

    پڕۆفایل: د. ئه‌زموونی زیاتر له‌ 40 ساڵی هه‌یه‌ بۆ ده‌ستنیشانکردنی نه‌خۆشی له‌ ڕێگه‌ی تیشکه‌وه‌. ئه‌و له‌ ڕابردوودا پڕۆفیسۆری به‌شی تیشک بووه‌ له‌ بۆڕدی پزیشکی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی عێراقی له‌ به‌غدا. عێراق وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی زانستی تیشکی ده‌ستنیشانکردنی نه‌خۆشی.

     dr_aleshaiker@yahoo.com :ئیمه‌یل

    Doctors Background MDC

دۆکیومێنته‌کانی تیشک

Results by email