ئەم پرسیارانەی زۆر دەکرێن

ئامانجی سەنتەری میدیا چییە؟

 ‘ بۆ دابینکردنی خزمه‌تگوزاری ده‌ستنیشانکردنی نه‌خۆشی به‌ شێوازێکی ڕاست و نرخی گونجاو’

کەی سەنتەری میدیای پزیشکی دەستبەکاربوو؟

سەنتەری میدیای پزیشکی لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨وە خزمەتگوزاری دەستنیشانکردنی نەخۆشی پێشکەش بە كەرتی گشتی و تایبەتی دەکات

ئایا سەنتەری میدیا تایبەتە یان حکومییە؟

سەنتەری میدیای پزیشکی سەنتەرێکی تایبەتە. بۆ ئەوەی زیاتر لەسەر سەنتەری میدیا بزانی تکایە کلیک لێرە بکە

چی وادەکات سەنتەری میدیا بێ هاوتابێت؟

میدیا له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌ پزیشکییه‌کانه‌ بۆ ده‌ستنیشانکردنی نه‌خۆشی له‌ کوردستان و یه‌که‌مینه‌ له‌ عێراق که‌وا له‌لایه‌ن کۆلێژی نه‌خۆشیزانی ئه‌مریکی باوه‌ڕپێکرابێت، به‌ پێوانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و کوالێتی به‌رز خزمه‌تگوزاری ده‌ستنیشانکردنی نه‌خۆشی و وێنه‌ی پزیشکی پێشکه‌ش به‌ کۆمه‌ڵگە ده‌کات

چییە؟ CAP ئایا بڕوانامەی نەخۆشیزانی ئەمریکی

بڕوانامەی بەرنامەی تاقیگەیی کاپ بەرنامەیەکی نێودەوڵەتی ناسراوە،  کەوا یارمەتی تاقیگەکان دەدات بۆ ئەوەی بگەن بە بەرزترین ستانداردی نایاب کەوا کاریگەرییەکی ئەرێنی هەبێت بۆ بایەخدان بەنەخۆش. ئامانجی بڕوانامەی بەرنامەی تاقیگەیی کاپ بریتییە لە گەشەسەندن بە ڕاست و دروستی ئەنجامەکان و پاراستنی نەخۆش و بایەخدان بە نەخۆش بە کوالێتییەکی پێشکەوتوو بە خزمەتگوزاری نەخۆشی و تاقیگەیی لەڕێگای پەروەردەی پزیشکی و پێوانەی تاقیگەیی. بۆ زانیاری زیاتر کلیک لێرە بکە

ئایا سەنتەری میدیای پزیشکی بە نێودەوڵەتی ناسراوە؟

تاقیگەکەمان تاکە تاقیگەیە لە عێراق کەوا بڕوانامەی کۆلێژی نەخۆشیزانی ئەمریکی بەدەست هێنابێت. کە ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت کەوا ئەنجامەکانمان لە هەموو جیهان باوەڕپێکراوە، هەموو پشکنینەکانمان ڕۆژانە پابەندن بە دڵنیایی جۆری و لێهاتوویی لە پشکنینەکان و ئەنجامەکانمان لەلایەن ئەم ڕێکخراوەوە بەڕێوەدەبردرێت لەسەر بنچینەی گشت پشکنینەکان

ئایا هیچ نۆڕینگەیەکی پزیشکی هەیە لە سەنتەری میدیا؟

کاتێک کەوا باسی تەندروستیمان دەکەین، هیچ بابەتێک لەوە گرنگتر نییە کەوا بتوانیت پزیشکێکی شیاو هەڵبژێریت بۆ دۆزەکەت. ئێمە خزمەتگوزارییەکی کوالێتی بەرزمان هەڵبژاردووە بۆ چاودێریکردنێکی میهرەبانی بۆ نەخۆش، سەنتەرەکەمان هەوڵ و کۆشش دەدات بۆ ئەوەی لە شوێن پێشبینییەکانتان بێت. لە سەنتەری میدیا دا چەند پزیشکێکی خاوەن توانا و بە ئەزموون هەیە کەوا پشتگیری لە ئامانجەکانمان دەکەن بە پێی پێوانەی جۆری سەنتەرەکەمان. بۆ ئەوەی زیاتر ئاشنابن لەگەڵ نۆڕینگەکان و کاتی کارکردنی پزیشکەکانمان تکایە کلیک لێرە بکە

چەند پشکنین لە تاقیگەی سەنتەری میدیا دەست دەکەوێت؟

ئێمە زیاتر لە ٧٠٠ جۆری پشکنینمان هەیە لە تاقیگە، زۆر لەو پشکنینانەی کەوا لە تاقیگەی خۆماڵییەکان بەردەست نین وەک: پشکنینی دوای لەدایکبوون، هەستیاری لە هەناسەدان/خواردن/ هەستیاری منداڵان – پشکنینی خوێن مەیین – پشکنینی ناتەواوی هەرسکردن. بۆ ئەوەی لیستی هەموو پشکنینەکانمان ببینیت، تکایە کلیک لێرە بکە

چەند پشکنین دەستدەکەوێت لە بەشی تیشکی سەنتەری میدیای پزیشکی؟

تیپەکانمان لە پڕۆفیسۆر و ڕاوێژکاری خۆماڵی و نێودەوڵەتی پێکهاتووە، کارمەندی تیشکی نێودەوڵەتی و ئامێری تیشکی پێشکەوتوو کوالێتییەکی بێهاوتای بۆ وێنەکان دابین کردووە بۆ زیاتر لە ٢٥٠ کرداری تیشکی. بۆ ئەوەی بە لیستەی هەموو پشکنینەکانمان ئاشنابیت، کلیک لێرە بکە

من لە دووری سەنتەری میدیا نیشتەجێم، ناتوانم سەردانی سەنتەری میدیا بکەم بۆ ئەوەی پشکنینەکانی خوێن ئەنجام بدەم، چی بکەم باشە؟

بۆ ئەوانەی کەوا ناتوانن سەردانی تاقیگەکەمان بکەن، ئێمە تیمێکی گەڕۆکمان بە گشت پێداویستییەکانەوە ئامادەیە دەتوانێت لەماڵەوە نموونەی خوێنتان لە وەربگرێت و ئەنجامەکانیشتان بە ئیمەیڵ بۆ دەنێرینەوە

ئایا دەکرێت تۆماری پزیشکی ئە نجامی پشکنینەکانم وەربگرمەوە کەوا پێشتر لە سەنتەری میدیا کردوومە؟

زانیاری ئەلیکترۆنی و شێوازی بەڕێوەبردنی تاقیگەکەمان و شێوازی زانیاری ئەلیکترۆنی بەشی تیشکمان گشت تۆماری مێژووی ئەنجامە پزیشکییەکان بۆ گشت نەخۆشەکان دەستەبەر دەکات

ئایا باجی وەرگرتنەوەی تۆمارە پزیشکییەکانم چییە؟

ئەمە خزمەتگوزارییەکی بەخۆڕاییە

بەشەکانی سەنتەری میدیا بریتین لە چی؟

ئێمه‌ کۆمه‌ڵێک پشکنینی گشتگیری ته‌واو پێشکه‌ش ده‌که‌ین بۆ خزمه‌تگوزاری ده‌ستنیشانکردنی نه‌خۆشی. گه‌ر تۆ پێویستت به‌ پشکنینیه‌کانی تاقیگه‌یه‌، یا تیشک، پزیشکی شارەزا، یاخود چاره‌سه‌ری سروشتی یان ده‌رمانخانه‌، ئێمه‌ ده‌توانین پێویستییه‌کانت بۆ ته‌رخان بکه‌ین

من زۆر بەپەرۆشم تاوەکو ئەنجامەکانم دەردەچن و خێرا وەریان بگرمەوە، چی بکەم باشە؟

ئێمە خزمەتگوزارییەکمان هەیە بەناوی “وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانمان بە ئیمەیل”، بۆیە ئەگەر ئیمەیڵی خۆتمان پێ بدەیت یاخود ئەم فۆڕمە پر بکەیتەوە (کلیک لێرە بکە)، ئێمە بێ بەرامبەر ئەنجامەکانت بۆ ئیمەیڵەکەت دەنێرین

ئایا هیچ خزمەتگوزارییەکی ئافرەتی دووگیانتان هەیە؟

بۆ یەکەمجار لە کوردستان و عێراق سەنتەری میدیای پزیشکی خزمەتگوزارییەکی نایابی دەستنیشانکردنی نەخۆشی بۆ ئافرەتی دووگیان و مناڵی تازە لەدایکبوو دەستەربەر دەکات، بۆ زانیاری زیاتر کلیک لێرە بکە.

ئایا سەنتەری میدیای پزیشکی هیچ لقێکی تری هەیە؟

بەڵێ، کلیک لێرە بکە بۆ زانیاری زیاتر لەسەر لقەکانمان

چۆن دەتوانم کار بدۆزمەوە لە سەنتەری میدیا؟

ئێمه‌ هه‌رده‌م بایه‌خ به‌که‌سانی گونجاو و لێهاتوو ده‌ده‌ین، بۆیه‌ تکایه‌ ئازادانه‌ سی ڤی بنێره‌ له‌ڕێگای ئه‌م فۆڕمه‌ی په‌یوه‌ندییه‌وه‌. ئێستا پێشکەش بکە

Results by email