وته‌ی سه‌رۆک

بیرۆکەی سەنتەری میدیای پزیشکی لە پێویستی هەرێمی کوردستانی عیراق بۆ شوێنێکی بایەخی تەندروستی کوالیتی بەرز سەری هەڵدا. هەر لەگەڵ کۆتاییهاتنی دروستکردنی بیناکە لەسەر ڕووبەری ٧٥٠٠ مەتر چوارگۆشە، لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٨ دەرگەکانمان بەرەو ڕووی هاوڵاتییان کردەوە. لەسەرەتادا تەنها بە بەشەکانی تاقیگە و تیشک دەستمان پێکرد، دواتر توانیمان چەندین بەشی تر زیاد بکەین لەوانە پزیشكی ناوکی، چارەسەری سروشتی، دەرمانخانە و نۆڕینگە.

سەنتەری میدیای پزیشكی بەو ئامانجە دامەزرا تاوەکو ببێتە هاوکارێک بۆ دووبارە بنیادنانەوەی کەرتی بایەخی تەندروستی لە کوردستان و عیراق لەڕێگەی ٣ ئامرازەوە: یەکەمیان، دابینکردنی خزمەتگوزاری بایەخی تەندروستی بۆ پێوەرە نێودەوڵەتییەکان – بە شانازییەوە ئەوە دەڵێم کە توانیمان ببین بە یەکەمین و تاکە سەنتەر لە عیراق کە لەلایەن کۆلیژی نەخۆشیزانانی ئەمریکی (کاپ) باوەڕپێکراوبێت، ئەوەش واتای ئەوە دەگەیەنێت کە ئەنجامەکانی تاقیگەمان لەهەموو جیهان باوەڕپێکراوە. سەرباری ئەوەش، هەریەک لە بەشەکانی ترمان لەژێر پێوەری کوالیتی توند کار دەکەن. ئامانجی دووەمم: پێشکەشکردنی ئەو خزمەتگوزاریانەیە کە لە ئێستادا دەستناکەون لە ناوچەکەدا توانیمان ئەو خزمەتگوزاریەش دەستەبەر بکەین بە کردنەوەی بەشی پێت سی تی سکان، کە دووبارە یەکەمە لە عیراق و واتای ئەوە دەگەیەنێت کە نەخۆشانی نەخۆشی شێرپەنجە پێویست ناکات سەردانی دەرەوەی وڵات بکەن بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکەیان. بەشەکانی تاقیگە و تیشکی ئێمە بەهەمان شێوە مەودایەکی فراوان پشکنین و کردار پێشکەش دەکەن کە لە شوێنە تەندروستییەکانی تر پێشکەش ناکرێت. ئامانجی سێیەمیشم کە چاودێری چڕی نەخۆشە لە بایەخی تەندروستیدا هاتە جێبەجێکردن، ئەویش بە دابینکردنی چەندین مەشقی بەهێز بۆ کارمەندەکان و چاودێری نێودەوڵەتی بە ئاستێکی بەرز و سیستمی بەڕێوەبردنی زانیاری سەردەمیانە.

پلانمان بۆ داهاتوو بریتییە لە بەردەوامبوون لە خزمەتکردنی کۆمەڵگەکەمان لەڕێگەی دابینکردنی خزمەتگوزاری بایەخی تەندروستی نێودەوڵەتییانە و لەڕێگەی فراوانکردنی ئەو خزمەتگوزارییە پزیشکییانەی کە لەئێستادا ناتوانرێت لە عیراق پێشکەش بکرێن، بەتایبەتی لە بواری پزیشکی ناوکی.

دانا قه‌شانی – سه‌رۆکی به‌ڕێوه‌بردن –

Results by email