بڕوانامەی کۆلێژی نەخۆشیزانی ئەمریکی

بۆ ئەوەی گەرەنتی لە کوالێتیمان بکەین و بە یەکەم بناسرێین، سەرکەوتووانە بووین بە یەکەمین و تاکە تاقیگە لە عێراق کە بڕوانامەی کۆلێژی نەخۆشیزانی ئەمریکی لە ١٤/٢/٢٠١٣ بەدەست بێنین. ئەمەش وایکردووە کەوا تاکە سەنتەری پزیشکیین لە عێڕاق کە بە نێودەولەتی بناسرێین، ئەو ئەنجامانەی کە لەلایەن ئێمەوە دەردەچن لەلایەن گشت کۆمەڵگە پزیشکییەکانی جیهان باوەڕپێکراون

بڕوانامەی کاپ چییە؟

ئەمە بەرنامەیەکی تاقیگەیی نێودەوڵەتی ناسراوە،  کەوا یارمەتی تاقیگەکان دەدات بۆ ئەوەی بگەن بە بەرزترین ستانداردی نایاب کەوا کاریگەرییەکی ئەرێنیی هەبێت بۆ بایەخدان بەنەخۆش. ئامانجی ئەم بڕوانامەیە بریتییە لە گەشەسەندن بە ڕاست و دروستی ئەنجامەکان و پاراستنی نەخۆش و بایەخدان بە نەخۆش بە کوالێتییەکی پێشکەوتوو بە خزمەتگوزاری نەخۆشی و تاقیگەیی لەڕێگای پەروەردەی پزیشکی و پێوانەی تاقیگەیی

چۆن بڕوانامه‌ی کاپ به‌ده‌ست ده‌هێنرێت؟

بەرنامەکە لەسەر بنچینەی بڕوانامە و ستانداردی وردە کەوا بۆ لیستەیەکی پێداویستی درێژی جێ سەرنجە کە پێویستە تاقیگەکان لەسەری بڕۆن. ئەم لیستەیە ڕاهێنان بۆ کوالێتی و ستاندارد لەخۆ دەگرێ، وە ئەمە لەگەڵ تیپێکی پشکنینی دەکرێ بۆ ڕێنماییدان لەسەر بەڕێوەبردن و کارپێکردنی تاقیگەیی. دوای تەواو بوونی  پشکنین، تاقیگەکە بڕوانامەکە وەردەگرێ بۆ دوو ساڵ و دەبیت بە بەشێک لە کۆمەڵە تایبەتییەکان کە ژمارەیان لە ٧٠٠٠ تاقیگە زیاترە لە جیهان کە گەیشتوون بە بەرزترین ستانداردی نایابی جیهان. پشکنینی گشتی هەموو دوو ساڵێک دووبارە دەکرێتەوە ئەگەر هەموو داواکارییەکان لە شوێن خۆی بوو ئەوا دووبارە بڕوانامەکە بەدەست دێنێتەوە

نامه‌ی نرخاندن

لەلایەن وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستانی عێراق وەرمان گرتووە، وەک یەکەمین سەنتەری پزیشکی باوەڕپێکراو لە عێراق

چۆن کاپ کاریگەری لەسەر چاودێری نەخۆش دەکات؟

هەڵسەنگاندنی گشتی بۆ هەموو ئەنجامەکانی نەخۆش

ئەنجامی هەموو پشکنینێک پێویستە ڕاست بێت هەر کاتێک بکرێت و لەهەر شوێنێک بێت. کاپ ڕاهێنان بەهەموو جۆرە تاقیگەیەک دەکات و پارێزگاری لە خزمەتگوزاری دەکات بە ئاستێکی بەرز لە چوارچێوەی تەواوی ڕێکخراوەکە بە پشتبەستن بە لیستی پێداویستییەکان. لیستی پێداویستییەکان بە بەردەوامی نوێ دەکرێنەوە بۆ ڕەنگدانەوەی ڕاهێنان و تەکنەلۆژیا بۆ ڕاهێنانی تاقیگەیی. گەیشتن بە لیستی پێداویستییەکان، دڵنیایی لە کوالێتی تەرخان دەکات بۆ تاقیگە

بەردەوامی لە ڕۆشەنبیری پزیشکی

بڕوانامەی کاپ داوا لە تاقیگەکان دەکات کەوا کارمەندەکانی تاقیگە بەبەردەوامی خولی لێهاتوویی ڕۆشەنبیری پزیشکی ببینن بۆ ئەوەی کارامەیی تاقیگەیی خۆیان و تەکنیکەکانیان بەرەوپێش ببەن تاوەکو بگەن بە بەرزترین ئاستی کوالێتی پێشکەشکردن و چاودێری نەخۆشی تاقیگەیی. ئەمەش لەڕێگای سیمینار و کۆنفڕانس و خوێندن و هەوڵدانی تاکەکەسی دەستەبەر دەکرێت

خولی هەڵسەنگاندنی پشکنینەکان بۆ لێهاتووی پشکنین

پڕۆگرامی پشکنینی لێهاتوویی کۆلێژی نەخۆشیزانی ئەمریکی گەورەترین پڕۆگرامی بەراوردە لە جیهان. ئەم پرۆگرامە وا لە تاقیگەکان دەکات کەوا بە ڕێک و پێکی کۆنترۆڵی کوالێتی بەڕێوەبردن و دەستەی کار بکەن. لەم بەرنامەیەدا، ئەم ڕێکخراوە نموونە بە هەموو تاقیگەکان دەدات بۆ پشکنین کە پێشتر لای خۆیان شیکاری بۆ کراوە. ئینجا بەژداربووان نموونەکان شیکار دەکەن و ئەنجامەکان بۆ ڕێکخراوەکە دەنێرنەوە. لە بەرامبەردا، گشت تاقیگە بەژداربووەکان ڕاپۆرتێک لەسەر کارەکانیان و ڕاپۆرتێکی تریش لەسەر پوختەی ئەنجامەکان وەردەگرن. ئەگەر ئەنجامی تاقیگە باوەڕپێکراوەکە لەگەڵ ئەنجامە ڕاستەکەی ڕێکخراوەکە  یەک نەگرێتەوە، ئەوا دەبێت پشکنینەکانیان هەڵبسەنگێنن بۆ ئەوەی بڕوانامەکە بپارێزن

ناساندنی نێودەوڵەتی وەک باشترین جێبەجێکەر

زیاتر لە ٨٣% بەرزترین بنچینەی فێرکاری و کۆمەڵە نەخۆشخانەیەکی زۆر و تاقیگەی پزیشکی کۆلێژی نەخۆشیزانی ئەمریکی بەکاردەهێنن وەک بریکاری باوەڕپێکردن. بە گەیشتن بە بەرزترین پێوانەی پیشەسازی، ئەم تاقیگەیانەی ئەم بڕوانامەیەیان هەیە لە کۆمەڵگای پزیشکی نێودەوڵەتی دڵنیایی و متمانە بەدەست دێنن و خۆیان وەک ڕابەری لێژنەی کوالێتی چاودێری پزیشکی دەناسێنن

بۆ ئەوەی گەرەنتی بدەین  بە کوالێتیمان و وەک لووتکەی جێبەجێکار بناسرێین، سەرکەوتووانە بووین بە تەنها و یەکەمین تاقیگە لە عێراق کەوا بڕوانامەی کۆلێژی نەخۆشیزانی ئەمریکی بەدەست بێنین لە ١٤/٢/٢٠١٣

سەنتەری میدیا تاکە سەنتەرە لە عێراق کە تاقیگەیەکی باوەڕپێکراوی هەیە

ئەنجامەکانمان لەهەموو جیهان باوەڕپێکراوە

Results by email