fbpx

به‌خێربێن بۆ سه‌نته‌ری میدیای پزیشکی

میدیا له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌ پزیشکییه‌کانه‌ بۆ ده‌ستنیشانکردنی نه‌خۆشی له‌ کوردستان و یه‌که‌مینه‌ له‌ عێراق که‌وا له‌لایه‌ن کۆلێژی نه‌خۆشیزانی ئه‌مریکی باوه‌رپێکرابێت، به‌ پێوانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و کوالێتی به‌رز خزمه‌تگوزاری ده‌ستنیشانکردنی نه‌خۆشی و وێنه‌ی پزیشکی پێشکه‌ش به‌ کۆمه‌ڵگە ده‌کات

له‌ مانگی 10ی 2008،  سه‌نته‌ری میدیای پزیشکی خزمه‌تگوزاری ته‌واوی ده‌ستنیشانکردنی نه‌خۆشی بۆ که‌رتی گشتی و تایبه‌تی پێشکه‌ش کردووه‌. ده‌ستنیشانکراوه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی پێداویستییه‌کانی سیسته‌می ته‌ندروستی، بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و جێبه‌جێکردنی پشکنینی نوێ و ئەو ڕێگایانەی که‌وا له‌ناوچه‌کەدا به‌رده‌ستنین. به‌شه‌کانی تاقیگه‌ و تیشک له‌ سه‌نته‌ره‌که‌مان له‌ باڵه‌خانه‌یه‌کی تایبه‌ت و پڕۆفێشناڵ له‌سه‌ر  ڕووبه‌ری 7000 مه‌تر دوجادا جێگیرن

درووشمی ئێمه‌

بۆ دابینکردنی خزمه‌تگوزاری ده‌ستنیشانکردنی نه‌خۆشی به‌ شێوازێکی ڕاست و نرخی گونجاو

دانا قه‌شانی-

بۆچی سه‌نته‌ری میدیای پزیشکی؟

ئێمه‌ کۆمه‌ڵێکی گشتگیر لە خزمەتگوزارییەکانی ده‌ستنیشانکردنی نه‌خۆشی پێشکەش دەکەین. ئەگه‌ر پێویستت به‌ پشکنینییه‌کانی تاقیگه‌، تیشک، پزیشکی شارەزا، چاره‌سه‌ری سروشتی یان ده‌رمانخانه‌ هەیە، ئێمه‌ ده‌توانین بۆ هەموو پێویستییەکانتان خزمەتتان بکەین. ته‌نها تاقیگه‌ی باوه‌ڕپێکراوین له‌ عێراق، به‌ به‌کارهێنانی زانیاری پێشکه‌وت و نوێ له‌ به‌شی تاقیگه‌ماندا، بوونی ستافی نێوده‌وڵه‌تی به‌ ئه‌زموون له‌ به‌شی تیشک و هه‌بوونی‌ خزمه‌تگوزاری نایاب، وای له‌ سه‌نته‌ری میدیای پزیشکی کردووه‌ که‌وا ببێته‌ باشترین سه‌نته‌ری ده‌ستنیشانکردنی نه‌خۆشی له‌ عێراق

فرمانی ئێمه‌

له‌ سه‌نته‌ری میدیای پزیشکیدا، تاقیگه‌که‌مان هه‌وڵده‌دات بۆ ده‌ستنیشانکردنی نه‌خۆشی به‌ شێوازێکی نایاب و دابینکردنی خزمه‌تگوزاری بە  بەرزترین کوالێتی بۆ سەردانکەرانمان

تێڕوانینی ئێمه‌

شتێکی ڕوونه‌ که‌وا تاقیگه‌ی پزیشکی سه‌نته‌ری میدیای پزیشکی بۆته‌ ناوه‌ندێکی نایاب نه‌وەک ته‌نها بۆ هه‌ولێر و کوردستان، به‌ڵکو بۆ هه‌موو عێراق. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، سه‌نته‌ره‌که‌مان هه‌وڵده‌دات بۆ به‌جێگه‌یاندنی کوالێتی به‌ پێوانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی که‌ له‌گه‌ڵ ڕێساکانی کۆلێژی نه‌خۆشیزانی ئه‌مریکی (کاپ) بگونجێت، که‌وا سەنتەرەکەمان له‌ مانگی 2ی 2013وه له‌لایه‌ن ئه‌مانه‌وه‌ باوه‌ڕپێکراوه‌ ‌

ناوه‌ڕۆکی به‌هاکان

  • ئه‌نجامه‌ پزیشکییه‌کانی ده‌ستنیشانکردنی نه‌خۆشی کە له‌گه‌ڵ بەرزترین پێوانه‌کانی کوالێتی یه‌کده‌گرێته‌وه‌ به‌ ده‌رچوونیان به‌ زووترین کاتی شیاو
  • به‌ره‌وپێشچوونی به‌ردەوام بۆ گەیاندنی خزمه‌تگوزارییه‌کان – به‌کارهێنانی بنەمای سەربەستی لە وەرگرتنی زانیاری – دۆزینه‌وه‌ی هه‌ل بۆ بەرەوپێشچوون، بەدەستهێنانی متمانەی زیاتر و کارکردن بە شێوازی تیم (هەرەوەزی)
  • بەردەوام بەرەوپێشچوونی کارمەندەکانمان
  • پێشه‌نگبوون له‌ ته‌کنه‌لۆژیا و شێوازی  پێشکه‌وتو و نوێ له‌ خزمه‌تگوزاری ده‌ستنیشانکردنی نه‌خۆشی له‌ تاقیگه‌ی پزیشکی
  • به‌دیهێنانی ژینگه‌یه‌کی کارکردنی ڕۆشه‌نبیر و پارێزراو بۆ کارمه‌نده‌کانمان
  • پاراستنی زانیارییه‌کانی نه‌خۆش
  • پاپه‌ندبوون به‌ ڕێزگرتنی یه‌کتر له‌نێوان کارمه‌نده‌کان و له‌گه‌ڵ سەردانکەرانمان
  • بنیادنانی کوالێتی و ڕێسای به‌رز که‌وا له‌گه‌ڵ پێشبینییه‌کانی کۆمه‌ڵگە و سەردانکەرانمان بگونجێت

بەشەکانی سەنتەری میدیای پزیشکی

Results by email