fbpx

بۆ یەکەم جار لە مێژووی عیراق پێت/سی تی سکان بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجە لە سەنتەری میدیای پزیشکی دەست دەکەوێت

تیمی ئێمە

بەشی پێت سی تی سکان لەلایەن تیمێکەوە بەڕێوە دەبرێت کە پێک دێت لە، دوو شارەزای تیشک کە خاوەنی نزیکەی ٣٠ ساڵ ئەزموونی نێودەوڵەتین، دوو تەکنیککاری پزیشکی و سێ یاریدەدەری پزیشكی. لەگەڵ ئەوەشدا، پێکهاتەی ڕێکخراوی سەنتەری میدیای پزیشكی ڕێگە دەدات بە پێدانی هاوکاری لەلایەن گشت بەشەکانی تر بۆ دابینکردنی چاودێری تەندروستی نموونەیی بۆ ئامادەکردنی نەخۆشی پێت/سی تی بۆ کاتی پشکنین.

Web

پسپۆڕەکانی تیشک

د. ئەمیر ئەکرەم جاف

پلەی پزیشکی خۆی لە سکولی ڕێنێ دیسکارتیس پاریس لە فەڕەنسا لە نێوان ساڵانی ١٩٩٤ تا ٢٠٠٠ بەدەستهێناوە، خولە پزیشکییەکانی لە سەنتەری زانکۆی دوکێی باکووری کاڕۆلینا و نەخۆشخانەی کۆڵۆمبیا پرێسبیتێریان لە ئەمریکا کردووە دوای بەدەستهێنانی پلەی بەر لە دەرچوون، دەستنیشانکردنی نەخۆشی تیشکی و وێنەی لە ئینتەرنەیت دێس هۆپیتاوکس دێ تەواو کردووە لە پاریس، وەک ڕاوێژکاری پزیشکی تیشکی لە چەندەها سەنتەر و نەخۆشخانە کاری کردووە لە پاریس، فەڕەنسا لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٤ تا ٢٠٠٩، وەک ڕاوێژکاری پزیشکی تیشکی لە چەندەها سەنتەر و نەخۆشخانە کاری کردووە لە دوبەی، میرنشینی عەرەبی یەکگرتوو و سویسڕا لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٩ تا ٢٠١٥، د. ئەمیر بڕوانەمەی بۆڕدی فەڕەنسی هەیە و باوەڕپێکراوە بۆ پشکنینیەکانی شێرپەنجەی مەمک لە فەڕەنسا و سویسڕا. لەگەڵ ئەمانەشدا ئاستی دووەمی بەدەستهێناوە لە بڕوانامەی تیشکی لەرەلەری موگناتیسی دڵ و بۆڕدی ئەوروپی بۆ تیشکی دڵ، لەکۆتاییدا، ڕاهێنانی پێت/سی تی لە فەرەنسا لە نەخۆشخانەی زانکۆی پاریس ئەنجام داوە لە ساڵی ٢٠٠٤ تاوەکو ٢٠٠٩ و بەڕێوەبەری پسپۆڕی پێت/سی تی بوو فرێیبورگێرسپیتال لە سویسڕا لەساڵی ٢٠١٢ تاوکو ٢٠١٥.

Dr Douglas website-01

د. دۆگلاس پراگەر

د. دۆگلاس پزیشکی پزیشکیی ناوکییە کە لە ئێستادا گشت جۆرەکانی دەستنیشانکردن و چارەسەرکردن لە کرداری پزیشکی ناوکی ئەنجام دەدات بۆ ئەوەی کۆمەڵەیەکی فراوانی وێنەی پێت/سی تی بگرێتەوە. دبلۆمی بەدەست هێناوە لە بۆردی ئەمریکی بۆ پزیشکی ناوکی و پزیشكی ناوەکی. بڕوانامەکانی ئەمانە دەگرێتەوە؛ بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانست لە زانکۆی پرینستۆن (ئەمریکی)، بڕوانامەی پزیشكی لە کۆلێژی پزیشکی بایلۆر، و ڕاهێنانی نیشتەجێبوون بۆ پزیشکی ناوەکی و پزیشكی ناوکی لە ناو سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکان. د. پراگەر پزیشکی ناوکی ئەنجام داوە لە سەنتەری پزیشکی کوین لە هۆنۆلولو، هاوای لەو کاتەوەی لە سوپاوە خانەنشین بوو.

Dr Muhammad Sabir website-01

پسپۆڕەکانی کارپێکەری ئامێر

محمد صابرخان

محمد صابرخان، پسپۆڕی پایەبەرزی تەکنەلەجۆی پێت/سی تی محمد زیاتر لە ٢٤ ساڵ ئەزموونی هەیە وەک پسپۆڕی تەکنەلۆجی تیشک، کە ٥ ساڵ وەک سەرۆکی پسپۆڕی تەکنەلۆجی پێت/سی تی لە پەیمانگای چاودێری شێرپەنجەی دەماری لە کاراچی، پاکستان کاری کردووە. وە هەروەها ڕاهێنانی پزیشکی وەرگرووە لەسەر ئامێری Biograph Molecular CT پێت/سی تی لە لایەن Siemens AG Healthcare لە ئەڵمانیا و هەمان ڕاهێنانی لە تورکیا ئەنجام داوە.

Hemn website-01

هێمن عزیز ڕحمان

هێمن عزیز ڕحمان، پسۆڕی تەکنەلۆجی پێت/سی تی هێمن بڕوانامەی ماستەری لە فیزیا و ئەندازیاری پزیشکی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان وەرگرتووە، لەگەڵ ئەوشدا چەندین ڕاهێنانی ئەنجام داوە لە بواری پزیشکی ناوکی لە نەخۆشخانەی Liverpool Royal و وێنەی پزیشکی لە سەنتەری Clatterbridge Cancer هەردووکیان لە ویلایەتە یەکگرتووەکان. لەکۆتاییدا چەند ڕاهێنانێکی وەرگرتووە وەک تەکنیککاری پێت/سی تی لە سەنتەری Neolife Oncology لە تورکیا.

Muhammad Saultan website-01-01

فەرمانبەری پارێزی تیشکی

محمد سلطان

محمد سلطان، ئەندازیاری زیندەوەرزانی پزیشکی پایەبەرز محمد بڕوانامەی ماستەری لە ئەندازیاری پزیشکی لە پەیمانگای Royal بۆ تەکنەلۆجیا و تەندروستی وەرگرتووە لە سوید لە ساڵی ٢٠٠٩. بۆماوەی ٥ ساڵ لە بەشی فیزیای تیشکی لە نەخۆشخانەی زانکۆی Linkoping کاری کردووە لە سوید. خاوەن بروانامەیە وەک فەرمانبەری پارێزی تیشکی بەپێی سیستمی سویدی بۆ پارێزی تیشکی.

ئامێرەکەمان

ئامێری Siemens Biograph 6 بەکاردێت بۆ پشکنینی تەواوی جەستە، تایبەتە بە وێنەگرتن و دەسنیشانکردنی تیشکی بۆ گرێی شێرپەنجەیی ئەویش لەڕێگەی سی تی لوولەیی (ئەو ئامێرەی کە بە مفراس ناسراوە) و پێت، بە بەکارهێنانی تەنها یەک کردار. ئەم ئامێرە وێنەی زۆر نایاب بەرهەم دێنێت کە لەشی مرۆڤ بەشێوەی سێ-دووری و کرداری زیندەکی ئەندامەکان نیشان دەدات لەسەر ئاستی گەردی لەگەڵ دیمەنێکی تەوەرەیی کوالیتی بەرز، وە هەروەها بڕی تیشکی ئێکسی پێویست بۆ وێنەگرتنی تەواوی جەستە بەڕێژەیەک دەگات بە ٦٥% کەمدەکاتەوە.

ئێمە لە سەنتەری میدیای پزیشکی…

…بەردەوام هەوڵ دەدەین چاودێری پزیشکی بەباشترین کوالیتی پێشکەش بکەین و تەواوی خزمەتگوزارییەکانی دەستنیشانکردن دابین بکەین. ئەگەر پێویستتان بە پشکنینی تاقیگەیی، تیشک، پزیشکی ڕاوێژکار، چارەسەری سروشتی یاخود دەرمانخانە بێت، ئێمە ئامادەین گشت پێویستییەکانتان بۆ دابین بکەین. لەلامان نەخۆش لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە، ئەمەش دڵنیاکەرەوەیە کە گشت کارمەندانمان خۆیان تەرخان کردووە بۆ ئەوەی باشترین چاودێری بۆ هەر تاکە نەخۆشێک دابین بکەین و گشت ماف و نهێنییەتی نەخۆشەکانمان بەردەوام پارێزراوە.

شوێنی مانەوەی خۆڕایی

خۆشحاڵین بە دابینکردنی شوێنی مانەوەی خۆڕایی لە هەولێر، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بۆ نەخۆشانی پێت/سی تی سکان

تکایە بۆزانیاری زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکەن هەولێر، شەقامی ٦٠ مەتری

Results by email